فێری ئەمانە دەبیت
- بەرهەمهێنان و بەرزکردنەوەی باڵەخانە و دامەزراوەی نوێ
- نۆژەنکردنەوە و ئیدامەی باڵەخانە و دامەزراوەکان
- دەربارەی ئاووھەوا و تەکنەلۆجیا
- بەکارهێنانی وێنەکێشان، وەسف و هەژمارکردن
- دەربارەی کواڵیتی و سەلامەتی
- زانیاری دەربارەی ماددەکان
تۆ پێویستە
- بیرکردنەوەی کردارییت هەبێت و باش بیت لە کارکردن بە دەست
- سەربەخۆ و وورد بیت
- باش بیت لە هاوکاریکردن لەگەڵ کەسانی تر
دەتوانیت ببیت بە
- کرێکاری ڕێگاوبان و بیناسازی یان قیرتاوکەر
- حەدیقەچی، باخەوان یان کارپێکەری ئامێری بیناسازی
- بۆیاغچی، بەننا، دارتاش یان بۆریچی
- ئەسکەلەچی، سەقفچی یان تەنەکەچی
- دارتاشی بەرهەمی داریی یان شووشە
سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە
شوێنی کار
- پرۆژەی حکومی یان کەرتی تایبەت
- پرۆژە گەورە یان کاری دەستی بچووك
- پرۆژەی پیشەسازی یان بیناسازی
خوێندنی زیاتر
خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:
- دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
- تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
– پاش Vg2 یان
– پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت. - هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.