پەرەپێدانی پیشە، دیزاین و بەرھەم

فێری ئەمانە دەبیت

  • تەکنیکەکانی کاری دەستی
  • دەربارەی ماددە جیاوازەکان
  • دەربارەی پەرەپێدانی دیزاین و بەرھەمی بەردەوام
  • دەربارەی هێڵکاری سکێچ و بەرھەمھێنان
  • کاری دەستی و کەلتوری مێژوویی

تۆ پێویستە

  • ئارەزووی کارکردنت بە دەست هەبێت
  • ئارەزووت لە دیزاینکردن و شت دروستکردن هەبێت
  • وورد و کۆڵنەدەر بیت

دەتوانیت ببیت بە


  • سەعاتچی، زێڕنگەر یان زیوگەر
  • بەرگدوور، دروستکەری کۆستەم، دروستکەری جل و بەرگی نیشتمانی
  • دارتاشی مۆبیلیا، هەڵکەنەری دار یان بەننای پارچەکان
  • گۆزەکەر، پێڵاو دروستکەر یان ئاسنگەر
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنی کار

  • کۆمپانیاکانی دیزاین و کاری دەستی
  • دوکانی بەرگدوور
  • شانۆ یان ئۆپیرا
  • کۆمپانیای خۆت

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.