مووزیک، سەما و دراما

تایبەتمەندییەک هەڵدەبژێریت لە بوارەکانی

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

بەگوێرەی هەڵبژاردنت بۆ بابەتەکان:

  • مووزیک ژەنین، بە تاکەکەسی یان بە کۆ لەگەڵ تیپدا
  • سەماکردن، تەکنیکەکانی سەما و هونەری سەماکردن
  • تەکنیکەکانی نواندن، دەرهێنان و بەرهەمی شانۆیی
  • پەرەپێدانی زیاتر بە تواناکانی داهێنانت
  • بابەتە تیۆریەکان

دەبێت ئەمانەت تێدا بێت

بەگوێرەی بواری تایبەتمەندییت:
  • مووزیکی بیت و لە گۆرانی ووتن یان ژەنینی ئامێرێکدا باش بیت
  • ستایڵێکی سەماکردن باش بزانیت
  • خوازیاری رۆڵ گێڕان و چوونە سەر تەختەی شانۆ بیت
  • ئامادەییت تێدا بێت بۆ پراکتیزەکردنی زۆر، بە تەنها بیت یان لەگەڵ کەسانی تر، لەکاتی دەوام و دەرەوەی کاتەکانی دەوامی خوێندنگا
  • داهێنەر
    دەکرێت هەتا نیوەی خوێندکارانی Vg1 لەسەر بنەمای تێستێکی وەرگیران یان کارامەییەکی دۆکیومێنتکراو وەربگیرێن.

ئەوەی بەدەستی دێنیت

  • بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی و دەکرێت خوێندنی باڵا وەربگریت

ئەگەر خوێندنی باڵا وەربگریت، دەتوانیت لەگەڵ پیشەکانی تردا، ببیت بە

  • سەماکەر، راهێنەری سەما یان مامۆستای سەما
  • گۆرانیبێژ، مامۆستای مووزیک، یان چارەسازی مووزیک
  • ئەکتەر، فیلمساز یان سینارست
    هەروەها دەتوانیت خوێندنێک بۆ پیشەکانی تر وەربگریت – بە بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی دەتوانیت داخوازنامە بۆ زۆربەی خوێندنەکان لە کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان پێشکەش بکەیت.

دەکرێت شوێنەکانی کارکردن ئەمانە بن

  • شانۆکان یان خانەی ئۆپێرا
  • ئۆرکێستراکان، هۆڵەکانی کۆنسێرت یان باندەکان
  • خانەکانی پەرستیاری یان خوێندنگاکان

وەرگیران لە خوێندنی باڵا

بە بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی تۆ بۆت هەیە داخوازنامە بۆ زۆربەی خوێندنەکان لە کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان پێشکەش بکەیت. بەڵام هەندێک لە خوێندنەکان مەرجی وەرگیرانی تایبەتیان هەیە:

  • تێستەکانی وەرگیران: هەندێک لە خوێندنەکان پێویستیان بە تێستی وەرگیرانی پراکتیکی دەبێت. لەنمونەی ئەوانە خوێندنەکانی داهێنان و یان وەرزشی.
  • مەرجەکانی زانستەکان: هەندێک لە خوێندنەکان مەرجی ئەوەیان هەیە هەندێک بابەتی زانستی دیاریکراو بخوێنیت. لە نمونەی ئەو خوێندنانە ئەندازیاریی، زانست و خوێندنەکانی پزیشکیە. مەرجەکانی وەرگیران بۆ کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان لە samordnaopptak.no دەبینیتەوە. رەنگە بۆ هەندێک پرۆگرامی خوێندن دۆزینەوەی شوێن لەسەر خشتەی زەمەنی بۆ هەڵبژاردنی هەموو ئەو زانستانەی دەتەوێت کارێکی قورس بێت. ئەگەر تایبەتمەندیی لە خوێندنە گشتیەکان لەگەڵ زانستی سروشتی و ماتماتیکدا لە Vg2 و Vg3 وەربگریت، ئەوە باشترین هەلت دەبێت بتوانیت ئەو زانستانە وەربگریت کە دەتەون.

Valg av fag i utdanningsprogram for musikk, dans og drama

  • Tre programfag kan du velge selv, ett på Vg1, ett på Vg2 og ett på Vg3.
    • De valgfrie programfagene kan være videre spesialisering innen dans, drama eller musikk og/eller fag fra et annet programområde i studieforberedende utdanningsprogram (for eksempel realfag eller fremmedspråk).
    • Det er opp til skolen din hvilke programfag som tilbys.
    • Hadde du ikke fremmedspråk på ungdomstrinnet? Da må du ta fremmedspråk som fellesfag på Vg3 istedenfor ett av de to valgfrie programfagene på Vg3.
  • Har du spesielle framtidsdrømmer? Da bør du sjekke opptakskravene til studiene, før du velger fag.
  • Programfag i fremmedspråk og realfag gir tilleggspoeng ved opptak til høyere utdanning.