Vis meny

ڕاگەیاندن و پەیوەندی

ئاماده‌کاری بۆ درێژه‌پێدانی خوێندن

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

  • تەکنیکەکانی گێڕانەوەی چیرۆک بە دەق، دەنگ و وێنە
  • دەربارەی کاریگەریی میدیا، مێژووی میدیا و رۆژنامەگەری
  • داڕشتنی پەیام، گوزارش و هێڵکاری
  • بەکارهێنانی فۆرم، رەنگ و رووناکی وەک کاریگەریی
  • پەرەپێدانی زیاتری توانای دیجیتاڵت
  • بابەتە تیۆریەکان

دەبێت تۆ ئەمانەت تێدابێت

  • توانایەکی باش بۆ گوزارشکردنی نووسین و زارەکی
  • هەستێکی ئیستاتیکا و بینینی باشی رەنگ
  • خوازیاری لە تەکنۆلۆجیای زانیاری و میدیای دیجیتاڵ

ئەوەی بەدەستی دێنیت

  • بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی و دەکرێت خوێندنی باڵاش وەربگریت

ئەگەر خوێندنی باڵا وەربگریت، دەتوانیت لەگەڵ پیشەکانی تردا، ببیت بە

  • رۆژنامەنووس، نووسەری رێکلام یان بەرهەمهێنەری ناوەرۆک
  • دیزاینەری وێب، دیزاینەری کارلێک یان دیزاینەری یاری
  • تەنکیکاری دەنگ یان بەرهەمهێنەرێکی دەنگ یان فیلم
  • راوێژکاری پەیوەندیەکان یان راوێژکاری میدیا وکۆمەڵگا
    هەروەها دەتوانیت خوێندنێک بۆ پیشەهەریی تر وەربگریت – بە بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی دەتوانیت داخوازنامە بۆ زۆربەی خوێندنەکان لە کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان پێشکەش بکەیت

رەنگە شوێنەکانی کارکردن ئەمانە بن

  • رۆژنامەکان یان گۆڤارەکان
  • ئاژانسەکانی رێکلام یان ئاژانسەکانی پەیوەندیەکان
  • کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان یان کۆمپانیاکانی میدیا
  • دامەزراوە گشتیەکان

وەرگیران لە خوێندنی باڵا

بە بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی تۆ بۆت هەیە داخوازنامە بۆ زۆربەی خوێندنەکان لە کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان پێشکەش بکەیت. بەڵام هەندێک لە خوێندنەکان مەرجی وەرگیرانی تایبەتیان هەیە:

  • تێستەکانی وەرگیران: هەندێک لە خوێندنەکان پێویستیان بە تێستی وەرگیرانی پراکتیکی دەبێت. لەنمونەی ئەوانە خوێندنەکانی داهێنان و یان وەرزشی.
  • مەرجەکانی زانستەکان: هەندێک لە خوێندنەکان مەرجی ئەوەیان هەیە هەندێک بابەتی زانستی دیاریکراو بخوێنیت. لە نمونەی ئەو خوێندنانە ئەندازیاریی، زانست و خوێندنەکانی پزیشکیە. مەرجەکانی وەرگیران بۆ کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان لە samordnaopptak.no دەبینیتەوە. رەنگە بۆ هەندێک پرۆگرامی خوێندن دۆزینەوەی شوێن لەسەر خشتەی زەمەنی بۆ هەڵبژاردنی هەموو ئەو زانستانەی دەتەوێت کارێکی قورس بێت. ئەگەر تایبەتمەندیی لە خوێندنە گشتیەکان لەگەڵ زانستی سروشتی و ماتماتیکدا لە Vg2 و Vg3 وەربگریت، ئەوە باشترین هەلت دەبێت بتوانیت ئەو زانستانە وەربگریت کە دەتەون.

Valg av fag i utdanningsprogram for medier og kommunikasjon

  • Tre programfag kan du velge selv, ett på Vg2 og to på Vg3.
    • De valgfrie programfagene kan være videre spesialisering innen medier og kommunikasjon og/eller fag fra et annet programområde i studieforberedende utdanningsprogram (for eksempel realfag eller fremmedspråk).
    • Det er opp til skolen din hvilke programfag som tilbys.
    • Hadde du ikke fremmedspråk på ungdomstrinnet? Da må du ta fremmedspråk som fellesfag på Vg3 istedenfor ett av de to valgfrie programfagene på Vg3.
  • Har du spesielle framtidsdrømmer? Da bør du sjekke opptakskravene til studiene, før du velger fag.
  • Programfag i fremmedspråk og realfag gir tilleggspoeng ved opptak til høyere utdanning.

Medier og kommunikasjon (gammel ordning)

زیادتر له‌سه‌ر ڕاگەیاندن و پەیوەندی