کەڵک وەرگرتن لە سروشت

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

  • دەربارەی مەوادە سروشتیەکان و شێوەپێدانی رووبەری زەوی
  • دەربارەی راوەماسی و ژیانی دەشتەکی
  • دەربارەی زیادبوونی ئاژەڵی و بایەخدان بە ئاژەڵ
  • دەربارەی رووەک و پرۆسە سروشتیەکان
  • دەربارەی بەرهەمی بایۆلۆجی

تۆ ئەبێ

  • بەدەست و برد بێت
  • خوازیاری کارکردنی دەرەوە بیت
  • بەرامبەر بە مرۆڤەکان، ئاژەڵ و ژینگە سۆزدار بیت

تۆ ئەتوانی ببیت بە

  • باخەوان یا شارەزای بواری کشت وکاڵ
  • باخەوانی پارک و بەڕێوەبەری دامو دەزگای وەرزشی
  • کاربەدەستی دارستان
  • ناڵبەند یا شارەزای ئەسپ
  • شارەزای بەخێوکردنی ئاسکە
  • ماسیگر یا بەخێوکردنی بەرووبوومی ئاوی
    سەیری گشت پیشەکان و توانیەکان بکە

ئەوەی بەدەستی دێنیت

شوێنەکانی کارکردن

  • دامەزراوەی نوێ یا پاراستن و ئاگالێبوون لە کارگەکانی دەوڵەتی و کەرتی تایبەتدا
  • کشتوکاڵ و کەڵک وەرگرتن لە دارستان
  • باخەوانی یا بەخچەوانی
  • ماسیگیری و بەخێوکردنی ماسی
  • بەخێوکردنی ئاسک

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.