Vis meny

ڕشتەی تەندرووستی و پەروەردە

خوێندنی پیشه‌یی

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

  • دەربارەی کاری هاندەری-تەندروستی
  • دەربارەی نەخۆشیەکان، برینداربوونەکان و ناتەواوی
  • دەربارەی گەشەسەندنی منداڵان و گەنجان
  • دەربارەی پارێز، خۆراک و پاکوخاوێنی
  • دەربارەی توانایی پەیوەندیەکان و کۆمەڵایەتی

دەبێت تۆ

  • بایەخدەر و راگری هەستی بەرانبەر بیت کاتێک لەگەڵ خەڵکانی تردا مامەڵە دەکەیت
  • لە قسەکردن لەگەڵ خەڵکدا زیرەک بیت
  • لە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ خەڵکانی تردا لێهاتوو بیت

تۆ ئەتوانی ببیت بە

  • کرێکاری بواری تەندرووستی یا کرێکاری فریاگووزاری
  • کرێکاری بواری مناڵان و مێرمنداڵان
  • شارەزای دەرمانخانە، سکرتێری تەندرووستی یا سکرتێری تەندرووستی ددان
  • تیمارکەری پێست، تیماکەری پێ یا شارەزای درووستکردنی دەست و لاقی دەستکرد
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنەکانی کارکردن

  • نەخۆشخانە و خزمەتگووزاری لە ماڵەوە
  • باغچەی مناڵان و چالاکیەکانی کاتی بەتاڵی دوای ماوەی قووتابخانە
  • دەرمانخانە، پزیشکی ددان یا نووسینگەی دوکتۆر
  • ساڵۆنی تیمارکردنی پێ و پێست

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.

زیادتر له‌سه‌ر ڕشتەی تەندرووستی و پەروەردە