فێری ئەمانە دەبیت
- دەربارەی کردارە ئابوری و بەردەوامەکان
- بە بازاڕکردن، پێشەنگکاریی و داهێنان
- بەڕێوەبردن و ئامرازە دیجیتاڵەکان
- گەشت و گوزار و گەشتکردن
- پەیوەندیەکانی کڕیار و فرۆشتن
- پلاندانان و جێبەجێکردنی ڕێککارەکانی ئاسایش
تۆ پێویستە
- ڕێک و بەرەو ئامانج بیت
- داهێنانکار بیت و توانایی بیرکردنەوەی ستراتیجیت هەبێت
- ئارەزووت لە پەیوەندیکردن لەگەل خەڵک هەبێت
- بۆ کەلتور و داب و نەریتە جیاوازەکان کراوە بیت
دەتوانیت ببیت بە
- نوێنەری فرۆشتن یان بریکاری گەشت
- کارمەندی کارگێڕی یان کارمەندی پرسگە
- پاسەوانی ئاسایش
سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە
شوێنی کار
- دوکانەکان یان کۆمپانیای خۆت
- نووسینگە و ئوتێلەكان
- کۆمپانیاکانی ئاسایش، ناوەندەکانی ئاگادارکردنەوەی باری لەناکاو یان فڕۆکەخانەکان
- ئاژانسەکانی گەشتوگوزار و گەشتکردن
خوێندنی زیاتر
خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:
- دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
- تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
– پاش Vg2 یان
– پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت. - هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.