ڕشتەی ئەلەکترۆنیک

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

  • دامەزراندن و ئیدامەپێدانی سیستمە کارەبایی و ئەلەکترۆنیەکان
  • چاکردنەوەی ئامێرە کارەباییەکان
  • دەربارەی بەرهەمهێنانی وزە و دابینکەرانی وزە
  • دەربارەی پەرەپێدانی بەرهەمە ئەلەکترۆنیە نوێکان
  • سەلامەتی و دۆکیومێنتکردن

دەبێت تۆ:

  • ورد و سیستماتیک بیت
  • بەدەست و برد و کارامە بیت
  • لە بیری خزمەتدا بیت و بیرێکی لۆژیکیت هەبێت
  • داهێنەر بیت و دیدێکی رەنگی باشت هەبێت

تۆ دەتوانیت ببیت بە

  • کارەباچی، چاککەرەوەی کەرسەی کارەبایی یا کرێکاری وێستەگەکانی وزە
  • دامەزرێنەری لەوحی کارەبایی، ئامرازی ئیشارەت یا ئەسانسۆر
  • شارەزای سیستەمی ئەلەکترۆنیکی فڕۆکە یا میکانیکی فڕۆکە
  • کارکردن لە بواری تەکنیکی بۆشایی ئاسمان، شارەزای کەمپیوتەر یا ئەلەکترۆنیکی پیشەسازی
  • کرێکاری بواری بە ئۆتۆماتیک کردن یا کارپێکردنی ئامرازی ژێردەریایی لە ڕێگەی دوورەوە
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنەکانی کارکردن

  • کارگەکانی دەوڵەتی یا کەرتی تایبەت
  • پەرەپێدان یا پیشەسازی ئەلەکترۆنیک
  • پیشەسازی میکانیکی، وێستگەکانی بەرهەمهێنەری وزە یا کارگێڕی هێڵی شەمەندەفەر
  • لە بواری کەمپیوتەر، فڕۆکە یا پیشەسازی نەوتدا

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.