خزمەتگوزاری و هاتوچۆ

تۆ ئەمانە فێر دەبیت

  • پەیوەندیەکانی راژەخواز و فرۆشتنەکان
  • کارگێڕی و کاری نووسینگەیی
  • دەربارەی گەشت، گەشتیاری و گواستنەوەی کەلوپەل
  • ئامادەکردنی بەڵگەنامەی ئەلەکترۆنی
  • دەربارەی تەشریعات و یاساکان

دەبێت تۆ

  • بەئەدەب، کراوە و حەز بە خزمەتکردن بکەیت
  • خوازیار بیت لە کارکردن لەگەڵ خەڵک
  • لەبەرامبەر کەلتورو داب و نەریتە جۆراوجۆرەکان کراوە بیت

تۆ دەتوانیت ببیت بە

  • (IKT) کرێکاری خزمەتگوزاری تەکنۆلۆژیای پەیوەندی و زانیاری
  • کڕێکاری بواری گەشتیاری یا پێشوازیکەر
  • کارمەندی نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتی یا فرۆشیار
  • پاسەوان
  • کارگێڕی گواستنەوە یا پیشەی شۆفێری
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنەکانی کارکردن

  • نووسینەگەکانی بەشی دەوڵەتی و کەرتی تایبەت
  • کۆمپانیای پاسەوانی
  • نووسینگەی گەشت و گوزار یا پێشوازگە
  • پیشەسازی فرۆشتن یان دامەزراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری
  • بواری گواستنەوەی خەڵک و کەل وپەل

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.