Vis meny

تەکنیک و پیشەسازی بەرهەمهێنان

خوێندنی پیشه‌یی

تۆ ئەمانە فێر دەبیت

  • پلاندانانی بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردنی بەرهەمهێنان
  • دەربارەی بزوێنەرەکان، ئوتومبێل و ئامێرەکانی بەرهەمهێنان
  • دەربارەی پرۆسەکانی کیمیایی و تەکنیکەکانی کیمیا
  • دەربارەی تەندروستی، ژینگە و سەلامەتی

دەبێت تۆ

  • بەدەست و برد کارامە بیت
  • سەربەخۆ و ورد و پوخت بیت
  • حەز بە تەکنەلۆژیای نوێ بکەیت

تۆ ئەتوانی ببیت بە

  • دیزاینەری ئەلەمنیۆم، لەحیم کار (جۆشکار) یا لەوحکار
  • دروستکەری کەرەسە، میکانیکی کەرەسەی ورد و قفڵ ساز
  • کتێب بەستن چاپچی گرافیکی
  • کارمەندی تاقیگە یا کارگێڕی پیشەسازی کیمایی
  • خەیاتی پیشەسازی، خەیاتی دروینی جلوبەرگی پاراستنی ئیش یا شارەزای شتنی جل و بەرگ
  • سافکری ئوتومۆبیل، میکانیکی ئوتومۆبیل یا بۆیەکار (ڕەنگکاری) ئوتومۆبیل
  • میکانیکی مەکینەی بیناسازی، مەکینەی کشتوکاڵ یا میکانیکی ماتۆڕی ئوتومۆبیل
  • بیر هەڵکەندن یا کارگێڕی بیری لێدراو
  • کرێکاری سەر کەشتی یا چاودێری ماتۆڕی کەشتی
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنەکانی کارکردن

  • پیشەسازی تەکنیکی یا ئەلکترۆمیکانیک
  • پیشەسازی کەشتی یا ئوتومۆبیل
  • پیشەسازی کیمایی یا پیشەسازی قوماش
  • کەرتی ئوتومۆبیل یا نەوت

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.

زیادتر له‌سه‌ر تەکنیک و پیشەسازی بەرهەمهێنان