Vis meny

تەکنیکی بیناو دامەزراندن

خوێندنی پیشه‌یی

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

  • بەرهەمهێنان و بنیاتنانی باڵەخانە و کارگەی نوێ
  • ئاوەدانکردنەوە و ئیدامەپێدانی باڵەخانە و کارگەکان
  • دەربارەی دامەزراندنە تەکنیکیەکان
  • دەربارەی کواڵیتی و سەلامەتی
  • زانیاری دەربارەی مەوادەکان

تۆ ئەبێ

  • بەدەست و برد و کارامە بیت
  • سەربەخۆ و وردو پوخت بیت
  • باش بیت لە هاوکاری کردنی کەسانی تر

تۆ ئەتوانی ببیت بە

  • کرێکاری ڕێگەو بیناسازی یا کرێکاری قیرتاوکردن
  • ئیشی دامەزراندنی ڕێگەی ئاسن و شۆفێری ئوتومبێلی ڕێگەو بیناسازی
  • (بۆیەکار (ڕەنگکار)، بەننا، داربڕ یا بۆڕیچی (لولەکێش
  • وەستای داربەند، سەربان لێدەر یا تەکەنجەچی
  • دارتاش یا وەستای شوشە
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنەکانی کارکردن

  • کەرتی دەوڵەتی یا کەرتی تایبەت
  • کارگەی گەورەو و بچووکی کاری دەستی
  • (کۆمپانیای پیشەسازی یا بەڵێندەر (پەیمانکار

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. خوێندنی پیشەیی باڵا پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت پرۆگرامی پشتیوانی Vg3 بۆ بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی وەربگریت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.

زیادتر له‌سه‌ر تەکنیکی بیناو دامەزراندن